ژنێکی گەنج کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی گەنج لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت و بە پێی زانیارییەکان، لە لایەن پۆلیسەوە بە (کێشەی خێزانی) ناسراوە.

رۆژی پێنج شەممە (11/تەمووز/2024) ژنێکی گەنجی خەڵکی میاندواو بە ناوی (سەمیرا کاذشیان) لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت. پۆلیس تەنیا بە (کێشەی خێزانی) باسی کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، سەمیرا تەمەنی بیست و پێنج ساڵە، دایکی دوو منداڵە.  خەڵکی (میاندواو) لەلایەن ھاوژینەکەیەوە و بە چەقۆ کوژرا. تا ئێستا هۆکاری کووشتنەکەی دیارنییە، تەنیا بە (کێشەی خێزانی) باسکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین