کاریگەریی ئەوروپا لەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
نوچەنێت
وەرگێڕانی: سنور یاسین
پێشەکی
ئاشکرایە سیاسەتی دەرەوە گرنگی تایبەتی هەیە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، بەڵام هەر وڵاتێک پێویستە بە باشترین شێوە پارێزگاری لە هەنگاوەکانی بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی خۆی بپارێزێت.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی گرنگە بۆ وڵاتان، هەریەکە لە ئەمەریکا، چین، وڵاتە زلهێزەکان و ئەوروپا دەیانەوێت ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان هەبێت لە ناوچەکەدا، زۆربەی جار لە دژی یەک دەیانەوێت پێگە و دەسەڵاتیان بەهێز بکەن. چەندین جار ئەمەریکا و چین ناکۆکیان کەوتووەتە نێوان بەتایبەت لە بواری ئابووری و تەکنەلۆجییەوە.
هەوڵەکان بە چی گەیشتوون؟
لە کات و ناوچەی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وڵاتانی ئەوروپا ئامانجیان بووە هەوڵ بدەن و پێگەیان دیار بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان، یاخود دەستپێشخەر بن بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی. بۆ نموونە، فەڕەنسا و ئیتاڵیا سیاسەتی دژ بەیەکیان لە لیبیا پەیڕەو کرد، بەڵام پێکەوە شکستیان هێنا لە گەیشتن بە ئەنجامی یەکگرتنەوەی ئەو وڵاتە، لەژێر حکومەتێکی بەهێز و کاریگەر. لە لایەکی ترەوە فەڕەنسا مەبەستییەتی نێوەندگیری بکات لە لوبنان بێ ئەوەی هیچ بەرژەوەندییەکی هەبێت. هەروەها یەکێتیی ئەوروپا نێوەندگیری کرد لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتن یاخود کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان. هەروەها لە (2011) وە دیپلۆماسییەتی ئەوروپا لە سوریا شکستی هێناوە.
ئەوروپا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئێران
چەندین دەیەیە ئێران بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمییە و هەموو هەوڵێکی لە پێناو گەیشتن بەم ئامانجە داوە، بە دڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران ماددەی بەهێزی هەیە بۆ دروستکردنی ئەم جۆرە چەکانە، هەروەها بڕیاری داوە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ گەیشتنە هەر ئامانجێکی سەبارەت بەم پرسە.
ئێران بە بەردەوامی ترسی ئەوەی هەیە کە وڵاتانی تری وەک سعودیە، میسر، تورکیا و تەنانەت ئیماراتیش پەلە بکەن لە بەدەستهێنانی بۆمبی خۆیان ئەمە لەلایەک، لە لایەکی ترەوە هەڕەشەی سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان زۆر فروانتر و مەترسیدار ترە بۆ ئێران. بۆ ئەم مەبەستە ڕێککەوتنی نافەرمی هاریکاری دەرەوە و ئاسایشی نێوان بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا پێویستە بۆ ئەوەی فشار بخەنەسەر واشنتۆن و هۆشداری بدەن دژی هەوڵەکانی سوپای پاسداران و تەنانەت ئێرانیش بۆ بەرهەمهێنانی بۆمب. بەهێزکردنی ئەو هێزە سیاسییانەی بەغدا کە هێشتا دژی خواستی ئێرانن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی عێراق پێویستە ئامانجی سەرەکی وڵاتانی ئەوروپا بێت لەم وڵاتەدا، ئەگەر عێراق دوور بێت لە کۆنترۆڵکردن لەلایەن ئێرانەوە، هێز و توانای گرووپە میلیشیا جیاوازەکان بێهێز دەبێت و ناتوانن کۆنتڕۆڵی پێگە سەرەکییەکانی دەسەڵات بکەن.
سووریا
ڕوونە ئێران و ڕووسیا پەیوەندییەکی نەرێنیان هەیە و بەردەوامن لە دژایەتیکردنی یەکتر. ئەوروپا دەتوانێت دەسەڵاتی ئێران لە سووریا سنوردار بکات و هێزی بەردەوام بنێرێت بۆ یارمەتیدانی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپایان یاخود یارمەتیدانی ئەمەریکا و دروستکردنی هەماهەنگی بەهێز. هەروەها ئەوروپا دەتوانێت لەگەڵ ئەمەریکادا بەردەوام بن لە هاوکاریکردنی یەکتر بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی سێ کیلۆمەتری لە ئوردنەوە بۆ نزیکترین گوندی ناوچەکە بە مەبەستی پشتیوانیکردنی شۆڕشەکانی دژی ئەسەد و پشتیوانانی ئێران.
لوبنان
ئەگەرچی لوبنان لە دۆخێکی سەختدایە، ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوەناچێت، دۆخى سیاسى و ئابووریى باش نییە، بەڵام ئەوروپا و ئەمەریکا دەتوانن بە هاوبەشی ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ بێهێزکردنی دەسەڵاتی چەکدارانی حزبوڵڵا و ڕێگری بکەن لە هەڵبژاردنی سەرۆکێک سەر بە ئێران بێت یاخود هەڵبژاردنی کابینەیەک کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی بکرێت.
هەروەها پێویستە ئەوروپا بیر لە بەشداریکردن لە هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکاتەوە، ڕەنگە وڵاتانی ئەوروپا بیر لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جیاوازەکان بکەنەوە بۆ سنووردارکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حزبوڵڵا و ئێران.
ئیسرائیل
هاوکات لەگەڵ فشارە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین و جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا دەتوانن فشار بخەنە سەر حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:
ــ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ چەکدارانی حەماس
ــ دروست نەکردنی ناکۆکی زیاتر
ــ ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و بنیادنانەوەی فەلەستین.
میسر
هاووڵاتیانی میسر لە دۆخێکی خراپدا گوزەران دەکەن، حکومەتی ئەم وڵاتە دەسەڵاتەکانی بە شێوەیەکی نەرێنی بەکاردەهێنێت، ناڕەزاییەکان تا دێت زیاتر دەبن لەم وڵاتە، هاووڵاتییان داوای باشترکردنی ژیان و پێداویستییەکانیان دەکەن، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا فشار بخەنە سەر سەرۆکی میسر بۆ دەربازبوونی هاووڵاتیان لەم دۆخەی کە ئێستا هەیە. ئابووریی ئازاد کاری هەرە لەپێشینەی پێویستە بۆ گۆڕینی سیستەمی ئابووریى وڵاتەکە. چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری هەنگاوێکی گرنگی ترە بۆ ئەم قەیرانی بێکارییەی لەم وڵاتەدا بوونی هەیە.
کۆتایی
قەیران، ناکۆکی، بێکاری، لاوازی سیستەم، هەر هۆکارێکی تر کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونیان هەیە ڕێگەخۆشکەرن بۆ ئەوەی بە شێویەکی ئاسانتر وڵاتان بتوانن کاریگەرییان بەهێز بێت و توانای بڕیاردانیان هەبێت لە ناوچەکەدا. ئەوروپا و وڵاتانی تر دەتوانن دۆخی ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی بگۆڕن. ئەگەر ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بتەقێتەوە و فراوانتر بێت، ئەوا ڕاستەوخۆ کێشە بۆ وڵاتانی ئەوروپا دروست دەبێت و ئاراستەی ئەم وڵاتانە بە شێوەیەکی تر دەگۆڕدرێت.
ن: ئیهود یەعاری
سەرچاوە: پەیمانگای واشنتۆن
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment