سەرکردەکانی جیهان سەرکۆنەی تەقەکردن لە ترەمپ دەکەن
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (14/تەمموز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، سەرۆکی چەندین وڵات ڕایانگەیاند، "شۆک بووین بە رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ کە بووە هۆی بریندارکردنی، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین".
سەبارەت بەو هێرشە ستێفان دووجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "تەقەکردنەکە کردەوەیەکی توندوتیژی سیاسی بوو".
فومیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن جەختی لەوە کردەوە، "پێویستە هەموو جۆرە تووندوتیژییەک بوەستێنین کە ڕووبەڕووی دیموکراسی دەبێتەوە".
کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند "دیمەنەکان شۆکیان کردم، تووندوتیژی سیاسی بە هیچ شێوەیەک لە کۆمەڵگاکانی ئێمەدا جێگای نییە".
ئەنتۆنی ئەلبانیس، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا گوتی، "تەقەکردنەکە مایەی نیگەرانییە و پێویستی بە ڕووبەڕوو بوونەوەیە".
جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "تووندوتیژی سیاسی هەرگیز جێگای قبووڵکردن نییە".
هەروەها سەرکردە و بەرپرسانی هەریەکە لە، ئیسرائیل، بەرازیل، هیندستان، تایلاند، تایوان، نیوزلەندا و فلیپین لێدوانی هاوشێوەیان داوە، "ئیدانەی رووداوەکەیان کردووە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (2024/7/14) بە کاتی هەولێر لە شاری بەتڵەڕی ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقە لە ترەمپ کرا لە کاتێکدا سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو، لە ئەنجامدا بریندار کرا. ئیف بی ئای ڕایگەیاند، "دوو کەس کوژراون، پێدەچێت یەکێکیان ئەو کەسە بێت کە تەقەی کردووە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment