سەدرییەکان دەگەڕێنەوە ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق
نوچەنێت
ڕۆژی یەکشەممە (14/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، سەرچاوەیەک کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ڕایگەیاند، "نزیکەی دوو مانگە بزووتنەوەی سەدر لە شوێنی جیا جیادا کۆبوونەوەی جیاواز ئەنجام دەدەن بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کاری سیاسی".
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "لە سەرەتادا گەڕانەوەکە قۆناغ بە قۆناغ دەبێت، موقتەدا سەدر ڕاستەوخۆ ئاگاداری قۆناغەکان دەبێت، پاڵپشتی تەواوی پرۆسەکە دەکات".
بەهۆی ناڕەزایی و بوونی گەندەڵی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق لە، "ئابی (2022)، لایەنگرانی سەدر بە سەرکردایەتیی موقتەدا سەدر بە تەواوی لە سیاسەت کشانەوە، ئەندامەکانی کشانەوەیان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، چیتر بەشدارییان نەکرد لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
سەرەڕای کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق سەدرییەکان داوایان، "لە لایەنەکانی دیکە کرد هەنگاو بنێن، بەردەوام نەبن لە قبووڵکردنی گەندەڵیکردن، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دەکرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی درێژخایەنی عێراق".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment