حەسەن نەسروڵڵا ئامانجی نوێی چەکدارانی حزبوڵڵا ئاشکرا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە گوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل لە لوبنان، چەکدارانی حزبوڵڵا ئامانجەکانیان بەرانبەر بەو وڵاتە دەگۆڕن.

ڕۆژی چوارشەممە (17/تەمموز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، "لە ئەگەری بەردەوامبوونی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، چەکدارانمان شێوازی دیکە بەرانبەر بەم وڵاتە دەگرنە بەر، هەروەها شوێنی نوێ دەکەنە ئامانجی هێرشەکانیان".

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکان و سەرچاوە ئەمنییەکان، لە هێرشەکانی ڕۆژی سێشممە (2024/7/16)، "پێنج هاووڵاتی سڤیل لە لوبنان گیانیانلەدەستداوە، ڕۆژی پێشتریش سێ هاووڵاتی لوبنانی گیانیان لەدەستدا بوو".

حزبوڵڵا گروپێکی چەکدارییە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، لە دوای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە هەریەکە لە، "حزبوڵڵا، حوسییەکانی یەمەن و گروپە شیعەکانی عێراق و سووریا دژایەتی ئیسرائیل دەکەن و ناکۆکی لە نێوانیاندا زیاتر بووە".

بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکان، " لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (100) هاووڵاتی سڤیل، لانیکەم (300) چەکداری حزبوڵڵا لە لوبنان کوژراون، وێرانکاری لە شارۆچکە و گوندە سنوورییەکانی لوبنان بەردەوامە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین