چین هاوکاری ئۆکراینا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، ئامادەین لەگەڵ هەنگاریا هەماهەنگی بکەین بۆ پاڵپشتی ئۆکراینا، کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا پێویستییەکی گرنگە.

ڕۆژی چوارشەممە (17/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، "ڕێگریکردن لە گرژییەکان و پشتیوانی ئۆکراینا بۆ چارەسەری دیپلۆماسی لە پێشینەی کاری ئێمەیە، هەموو جۆرە ئامادەییەکمان هەیە بۆ کارکردن لەگەڵ هەنگاریا بۆ پشتیوانیکردنی ئەم وڵاتە".

وەزیری دەرەوەی چین باسی لەوەشکرد، "کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا پێویستییەکی بەپەلەیە، ئامانجی وڵاتەکەمان کۆکردنەوەی پشتیوانییە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی جەنگەکە".

وەزارەتی دەرەوەی چین لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "بڕوامان بە کەمکردنەوەی گرژییەکان هەیە لە ئۆکراینا، پێویستە هەموو لایەکمان بەیەکەوە بگەینە کۆدەنگیەک لەسەر فراوان نەبوون و تەشەنە نەکردنی جەنگەکە".

چین ماوەیەکی زۆرە داوای هەوڵی زیاتر دەکات بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە، "ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات لە شوباتی (2023) دا پلانێکی (12) خاڵی دەرکرد بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین