ئەردۆغان لەدوای گەرانەوەی لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی لوتکەی ناتۆ رەخنە لە هاوپەیمانەکانی دەگرێت تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی رایگەیاند، "ئەوچەکانەی کە هاوپەیمانەکانمان بەهەزار ناز دەیدەنە ئێمە سەیردەکەی لە شوێنە شاراوەکانی پەکەکە دێنەدەرەوە، ئەم کارە هەرگیز لەگەڵ ڕۆحی هاوپەیمانیدا ناگونجێت."

ئەمرۆ چوارشەممە (17/تەمووز/2024) ماڵپەری (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، دوێنێ سەرۆکی تورکیا لە لێدوانێکیدا نیگەرانییەکانی خۆی بەرامبەر بە هاوپەیمانانی ناتۆ دەربڕیو گوتی، "ئێمە لە لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە واشنتۆن گرینگی تورکیا و چاوەروانییەکانمان بۆ هاوپەیمانەکانمان دووپاتکردەوە." 

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا، "ئەو چەکانەی کە لەلایەن هاوپەیمانەکانمانەوە بە هەزار ناز بە ئێمە دەدرێت، سەیردەکەی زۆر بەئاسانی لە شوێنە شاراوەکانی چەکدارانی پەکەکە دێنە دەرەوە، ئەم کارە هەرگیز لەگەڵ ڕوحی هاوپەیمانیدا ناگونجێت."

لەدرێژەی قسەکانیدا سەرۆکی تورکیا راشیگەیاند، "ئەوەش هەژمارناکەم لەژێر ناونیشانی داعش بەهەزارەها بارهەڵگری چەک لە سووریاوە دراوەتە ڕێکخراوەکانی پەکەکە، هەروەها لەگەڵ سیاسەتی دەرەوە پەیوەندیەکی چڕمان هەبووە و لە کۆبوونەوەکانی ئاستانە ئەنجامێکی سوودبەخشمان بۆ وڵاتەکەمان و گەلەکامان بەدەست دێنین." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین