داهاتی کەناڵی سوێس دابەزیوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆی هێرشی حووسییەکان و مەترسی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی کەنالی سوێس، داهاتی بازرگانی لە کەناڵەکەدا زیاتر لە چارەکێک دابەزیوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (18/تەمموز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، ئوسامە ڕەبیعی، سەرۆکی کەناڵی میسر ڕایگەیاند، "داهاتی ساڵی دارایی (2023-2024) دابەزیوە بۆ (7.2) ملیار دۆلار لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو   (9.4) ملیار دۆلار بوو".

بەرپرسەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، "ساڵی ڕابردوو (25,911) کەشتی کەناڵەکەیان بەکاردەهێنا، بەڵام ڕێژەکە دابەزیوە بۆ (20,148) کەشتی دابەزیوە بەهۆی مەترسی هێرشەکان و زیان پێگەیاندنیان".

دەسەڵاتدارانی وڵاتی میسر چەندین جار ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، "نۆکەندی سوێس سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتە بۆ ئەم وڵاتە، لەم ساڵانەی دواییدا بەردەوام هەوڵی زیادکردنی داهاتیان دەدا".

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە حووسییەکان هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و ئۆقیانووسی هیندی وەک پشتیوانییەک بۆ چەکدارانی حەماس و دەڵێن، "تەنیا کۆتایی هێنان بە جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دەمانوەستێنێت لە هێرشەکانمان". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین