ئیسرائیل بەبێ ئاگاداری ئەمەریكا هێرشی كردۆتە سەر یەمەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسێكی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەكەی بەبێ ئاگاداری ئەمەریكا هێرشی كردۆتە سەر بەندەری حەدیدە لە یەمەن، حووسیەكانیش جەخت لەسەر وەڵامی توندی ئیسرائیل دەكەنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (21/ تەمموز/ 2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، بەرپرسێكی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، وڵاتەكەی بەبێ ئاگاداری پێشوەختەی ئەمەریكا  ئامادەكاری بۆ هێرشی سەر بەندەری حەدیدە لە یەمەن ئەو هێرشانەی ئەنجام داوە.

سەبارەت بە زیانە گیانیەكانیش بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی حووسییەكانیش لەو هێرشانە سێ كەس كوژراون و (87) كەسیش برینداربوونە. پێشتر ئیسرائیل جەختی لەسەر ئەوە كردبۆوە كە ئەو بەندەرە بۆ هێنانی چەكی ئێرانی و سووتەمەنی و زوە و پێداویستی دیكە بەكاردەهات، بۆیە بە ئامانجێكی رەوای دەزانی هێرشی بكاتەسەر.

لەدوای ئەو هێرشە وەزارەتی بەرگری سعوودیە جەختی لەسەر ئەوە كردیەوە، وڵاتەكەی بەهیچ جۆرێك ئاگاداری هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن نییە، هەروەك ئاماژە بەوەش دەكات رێگە نادەن هیچ وڵاتێك ئاسمانی وڵاتەكەیان ببەزێنن.

لەدوای هێرشەكە تەلئەبیب بە هاوپەیمانەكانی راگەیاندووە، هێرشەكانی بە فڕۆكەی ئێف 15 ئەنجام داوە و هەموویان بە سەلامەتی گەڕاوەنەتەوە، هەر لەو هێرشەدا فڕۆكەی ئێف 35 و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەشداریان كردووە.

راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئاسایشی ئیسرائیل رۆژی شەممە لە كۆبوونەوەیاندا رەزامەندیان لەسەر هێرشكردنە سەر یەمەن دەربڕی.

لە بەرانبەر ئەو هێرشانە ئەنجوومەنی سیاسی گرووپی حووسییەكان رایگەیاند، وەڵامی كاریگەریان بۆ هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین