چین چەندین ئەجێندای تایبەت بە سیاسەتی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چین (60) خاڵی گرنگی تایبەت بە سیاسەتی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، لەگەڵ تیشک خستنە سەر میکانیزمی چۆنیەتی جێبەجێکردنی هەندێک لە سیاسەتە ئابووریی و سیاسییەکانى داهاتووى.

ڕۆژی یەکشەممە (21/تەمووز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی چین ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی ئابووری و بازرگانی بووەوە، چەندین خاڵی تایبەت و گرنگی سەبارەت بە سیاسەتی وڵات ئاشکرا کرد، وردەکاری جێبەجێکردنی هەندێک لە خاڵەکان خستەڕوو".

بە گوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکانی بەڵگەنامەکە، "بازاڕەکان ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەگێڕن لە تەرخانکردنی سەرچاوە جیاوازەکاندا، حکومەت کار لەسەر یاسایەک دەکات بۆ باشترکردنی بارودۆخی کەرتی تایبەت و چاکسازی دارایی و ئابووری، هەوڵ دەدات لە ماوەیەکی کورتدا جێبەجێی بکات".

ئامانجەکانی تری سیاسەتی ئەم وڵاتە، "بریتین لە بەرزکردنەوەی خانووبەرەی هەرزان، باشترکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و ئاستی ژیانی بەساڵاچووان، بەڵام پلانی زیاتر لە بواری گەشەکردن بۆ داهاتوو باسنەکراوە".

شارەزایانی شیکردنەوەی سیاسەتی چین جەخت لەوە دەکەنەوە، "ئاسایشی نەتەوەیی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەم وڵاتە بە پێچەوانەی ئاڕاستەی ئێستا ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری ئابووری توند بوون، بە تایبەت لە کەرتی پیشەسازیە جۆراوجۆرەکان، چاوەڕوان ناکرێت بەهۆی ئەم ئەجێندایەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو ڕوو بدات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین