کێشەی مووچەی دوو مانگی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی (70) چارەسەر کرا
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (22/تەمموز/2024) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، دواى کۆبوونەوەى ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی (70) کە لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگای سلێمانیەوە هاتبوون، “لەسەر کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی (70) کرا کە ژمارەیان زیاتر لە (9) هەزار کەسەو مووچەی مانگانەیان نزیکەی (4) ملیار دینارە و تا ئێستا نەخراونەتە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابوری.”
وەزیرى دارایى ڕایگەیاند، "ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی (70) تا ئێستا هیچ داتاو زانیاری و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوری نییەو لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کورستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە."
هەروەها گوتیشى، "وەزارەتی دارایی بەرپرسیار نییە لە دواکەوتن و نەدانی مووچەکانیان بەڵکوو پێویستە فەرماندەی هێزەکانی یەکەی (70) کاربکات بۆ ئەوەی بەزوترین کات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان."
دەشڵێت، هاوشێوەی مانگەکانی تر وەزیری دارایی "فەرمانی کرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی (70) بەشێوەی سلفە تا کێشەکەیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment