چین؛ فەتح و حەماس ئاشت دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دواى چەندین ساڵ ناکۆکى و ململانێى سیاسى و سەربازیی، حەماس و بزووتنەوەى فەتح، بە دەستپێشخەرى چین ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.

ڕۆژی سێشەممە (23/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، "لەسەر داوا و میوانداریکردنی وڵاتەکەمان بۆ کۆبوونەوەی ئاشتییانە، دوای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن حەماس و فەتح ڕێککەوتن".

وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین جەختی لەوە کردەوە، "ڕێککەوتنەکە بۆ ئاشتبوونەوە و یەکگرتنی (14) لایەنی گەورەی فەلەستین کراوە، ئەنجام ئەوەیە کە ڕێکخراوی ئازادی فەلەستین تاکە نوێنەری شەرعی هەموو گەلی فەلەستینە، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن دەربارەی حوکمڕانی دوای جەنگی غەزە و دامەزراندنی حکومەتی کاتی ئاشتەوایی نیشتمانی".

لە بەرانبەردا موسا ئەبو مەرزوق، نوێنەری حەماس گوتی، "گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێک بۆ ئاشتی، ڕێکخراوی ئازادی فەلەستین، "هاوپەیمانێتییەکە لە (1993) لایەنەکان پەیمانی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ کرد، حکومەتێکی نوێیان لە فەلەستین پێکهێنا. لە مێژوودا دوژمنایەتی لە نێوان حەماس و فەتح هەبووە. هەردوولا چەندین جار هەوڵیان داوە و شکستیان هێناوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن".

ڕێکەوتنەکەی نێوان حەماس و فەتح دەرئەنجامی گفتوگۆکانی پێشووی هەردوولا بوو کە لە مانگی نیساندا، چین میوانداری کرد. لە دەستپێکی جەنگی غەزە و فەلەستین پەکین هەوڵی بەهێزکردنی کاریگەری و پێگەی خۆی دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین