دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە گەرمترین ڕۆژى ساڵ بووە
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (24/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، ئامارەکانى چاودێری کەشوهەوا ئەوەیان ئاشکرا کردووە، "دوو ڕۆژی سەرەتای ئەم هەفتەیە یەکشەممە و دووشەممە، گەرمترین ڕیکۆردیان تۆمار کردووە لە جیهاندا تاوەکو ئێستا".
ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "شەپۆلی گەرما لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەوە، ئاگر بەشێک لە دەریای ناوەڕاست، ڕووسیا و کەنەدای گرتووەتەوە، تێکڕای پلەی گەرمی سەرزەوی بۆ (17.15) پلەی سیلیزی بەرز بووەتەوە".
کارستن هاوستین زانای کەش و هەوا لە زانکۆی لایپزیگ لە ئەڵمانیا دەڵێت، "بەهۆی سوتاندنی سووتەمەنی فۆسیلییەوە کاریگەری لەسەر کەشوهەوا دروست بووە، پلەی گەرمی لە جیهاندا بەرز بووەتەوە، دووشەممەی ڕابردوو لەوانەیە ڕیکۆردێکی نوێی جیهانی تۆمار کردبێت بۆ گەرمترین تێکڕای پلەی گەرمی جیهان".
ئاژانسی چاودێری گۆڕانی کەشوهەوای یەکێتی ئەوروپا لە (1940) وە چاودێری داتاکان دەکات سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، سەرنج دەخاتە سەر گۆڕانکارییەکان لە بەرز بوونەوەی پلەی گەرما و بەراوردکردنیان بە ساڵانی ڕابردوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment