هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و سووریا کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆشکی کریملن لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا و بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لە مۆسکۆی كۆدەبنەوە

ڕۆژی پێنجشەممە (25/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بلاویکردەوە، "ڤلادیمیر پوتین لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرە بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەدرێت".

سه رۆکی ڕوسیا جەختی لەوە کردووەتەوە، "ئاراستەیەکی ئومێد بەخش هەیە لە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان لەگەڵ سووریادا".

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەتی ئەوە دەبێت لەبارەی ئاڵۆزییەکانی پەیوەندییەکان گفتوگۆ بکەن، بەرەوپێشچوون و هەماهەنگی زیاتر بکەن لە نێوان هەردوو وڵاتدا". 

لە ڕاگەیێندراوەکەی کریملندا هیچ زانیارییەکی ووردتر سەبارەت بە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی پوتین و ئەسەد باسنەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە لە داهاتوودا دەربکەون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین