سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بەشداریی ئاهەنگی دەستپێکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەنێو ئەو سەرۆک و سەرکردانەی جیهانە کە بەشداری لە ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات لە پاریس.

ئەمڕۆ هەینى (26/ تەتمووز/2024) سەرۆکایەتى هەرێم لە راگەێندراوێکدا ئاشکراى کرد، بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایە.

 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، "سەرۆک نێچيرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ،‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان له‌ ئه‌ليزێى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى فه‌ره‌نسا، به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات."

ئەمڕۆ ئێوارە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئاهەنگی دەستپێکی 33مین یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت، نزیکەى (120) شا، سەرۆک وڵات و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان ئامادەی ئاهەنگەکە بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین