ئەردۆغان لەگەڵ سیسى و بەشار ئەسەد کۆدەبێتەوە
نوچەنێت
ئا: دنیا ئەحمەد
ماڵپەڕێکى تورکیا، وردەکاریی کۆبوونەوەى کۆبوونەوەى سەرۆکى تورکیا، سووریا و میسر ئاشکرا دەکات و وەزیرى دەرەوەى تورکیاش لەبارەى ئاسایییکردنەوەى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ سووریا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەشار ئەسەد ئێمە بەهۆى نائومێدى و ناچارییەوە نییەوە. لەبارەى پەیوەندییەکانى میسر و تورکیاش وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە ئاشکراى دەکات لە داهاتووێکى نزیکى عەبدولفەتاح سیسى سەردانى ئەنقەرە دەکات.
داهاتووى ڕۆژئاواى کوردستان لە نێوان کۆبوونەوەى ئەردۆغان و بەشار ئەسەد
ماڵپەڕى جمهورییەتى تورکى بڵاویکردەوە، هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا سەبارەت بە دانانى مەرجى پێشوەختەى کشانەوەى سوپاى تورکیا لە نێو خاکى سووریا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ مەرجێگ لەلایەن سووریاوە بۆ تورکیا دانەنراوە، ئەگەرچى پێشتر ئەوان ڕایگەیاندبوو ئێمە کێشەیەن، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوان کێشە لەبەردەم ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان.
سەبارەت بە کۆبوونەوەى دوو لایەنەى تورکیا و سووریا فیدان دەڵێت، دانانى مەرجى پێشوەختە هیچ سوودێکى نییە، چونکە هێشتا ئێمە کۆنەبووینەتەوە، کۆبوونەوە واتە دانیشتنى هەردوولامان، نەک ئەوان تەنیا لە شوێنى خۆیان مەرجى پێشوەختە بۆ ئێمە دابنێن.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا هۆکارى کۆبوونەوەکان دەخاتەڕوو و دووپاتى دەکاتەوە، تورکیا لە ناچاریی و بێئومێدییەوە لەگەڵ سووریا کۆنابێتەوە، ئێمە وڵاتێکى پێگەیشتوو و بەهێزین، بۆیە داواى کۆبوونەوە و چارەسەرکردنى کێشەکانین.
پێویستى سەقامیگریی ناوچەکە لە دیدى هاکان فیدان وا دەخوازێت تورکیا و سووریا کۆببنەوە و پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.
لەبارەى ئەگەرى کۆبوونەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا و بەشار ئەسەد سەرۆکى سووریا گوتى، ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داواى ئەردۆغان بووە، ئێمە لە سەر ئەو داوایەى سەرۆکى تورکیا کار دەکەین، بەڵام هێشتا زووە قسە لەسەر وردەکاریی گفتوگۆکان بکەین.
پێشتر سووریا ڕاگەیاندبوو، مەرجى پێشوەختەى دیمەشق بۆ دەستپێکردنى گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەنقەرە، کشاندنەوەى سەرجەم هێزە چەکدارەکانى سەر تورکیا لە سەر خاکى سووریا.
کرۆکى بەربەستى دەستپێکردنى کۆبوونەوەى نێوان تورکیا و سووریا، نەکشانەوەى هێزەکانى سەر بە تورکیا لە ئیدلیب و چەند ناوچەیەکى تر، هەروەها پشتیوانى دیمەشق (بەدیدى تورکیا) لە هێزەکانى هەدەسە و کوردییەکان لە ڕۆژئاواى کوردستانى سووریا.
میسر و تورکیا برەو بە پەیوەندییەکانیان دەدەن
بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕى جمهورییەت، ئەنقەرە ئامادەکاریی بۆ سەردانە چاوەڕوانەنکراوە عەبدولەتاخ سیسى سەرۆک کۆمارى میسر دەکات، کە چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکى هەردوو وڵات چەندین پرس و دۆسیەى گرنگ تاوتوێ بکەن.
وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ڕایدەگەیێنێت، هەموو ئامادەکارییەکان بە باشى بەڕێوەدەچێت و لە تەواو بووندایە بۆ هاتنى سەرۆکى میسر، هەروەها سەرەتاى مانگى ئابى داهاتوو، وەزیرى دەرەوەى تورکیا سەردانى قاهیرە دەکات و لەگەڵ هاوتاکەى کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنى کۆبوونەوەى ئەردۆغان و سیسى.
هەر سەبارەت بە سەردانییەکەى سەرۆک کۆمارى میسر، هاکان فیدان ئاماژە بەوە دەکات، لە ڕابردوو سەرۆکى کۆمارى تورکیا سەردانى قاهیرەى کرد، ئێمەش لەم نزیکانە لە ئەنقەرە پێشوازى لە عەبدولفەتاج سیسى دەکەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment