کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمە نوێکەی ڕاگەیاند بابەتی گشتی
کۆمپانیای Apple بەرهەمە نوێکانی (Ipad Pro) نوێ و، ئامێری (IMacs) ڕەنگاو ڕەنگ و (Air Tagsـ)ی ڕاگەیاند.

نوچەنێت

#تەکنەلۆجیا 
کۆمپانیای (ئەپڵـ)ـی ئەمریکی بەرهەمە نوێکانی ساڵی 2021ـی بڵاوکردەوە، نوێترین بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە پێکهاتوون لە: (IMacs)ـی ڕەنگا و ڕەنگ و (Ipad Pro)ی نوێکە، کە بە سیستەمی 5G و M1 کاردەکات و، دەتوانرێت بە سیستەمەکانی کۆمپیتەرە گشتییەکان ببەسترێتەوە. جگە لەوە  Air Tags ، یەکێکی ترە لەبەرهەمە نوێکانی کۆمپانیایی ئەپڵ. 

سەبارەت بە جۆر و تایبەتمەندییەکانی بەرهەمەکانی، کۆمپانیایی ئەپڵ ڕایگەیاند: بەرهەمی (Ipad Pro)، بە سیستەمی 5G کاردەکات و، چەندین تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادکراوە، لەوانە بەندکردنی سیستەمی بەرهەمەکە بە کۆمپیەتەری Mac، هەروەها بوونی کامێرایەکی 12 مێگا پێکسلێ، لە بەشی پێشەوەی ئامێرەکەوە و، شاشەیەکی کوالێتی بەرز، کە بە سیستەمی (LED)ـی پێشکەوتوو کاردەکات. 

لەبارەی نرخی (IPad Pro)ـی کۆمپانیا ئەمریکیەکە ڕایگەیاند؛ نرخی شاشەی 11 ئینجی  لە 799 دۆلار دەستپێدەکات، بەڵام شاشەی 12 ئینجی نرخەکانیان لە سەرووی 1099 دۆلار دەبێت. 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای ئەپڵ، بەرهەمە نوێکان لە کۆتایی نیسانی ئەمساڵ دەکەونە بازاڕەوە، لە ئایاری داهاتوو دەچنە عەمبارەکانی ئەو کۆمپانیایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین