سەرۆكی توركیا و سووریا لەسەر سنووری هەردوو وڵات كۆدەبنەوە
نوچە نێت
ئەمرۆ یەكشەممە (28/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، رۆژنامەی توركیا ئاشكرای كردووە لە مانگی ئابی ئەمساڵ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە مانگی ئابی ئەمساڵ لە نزیك ڕێڕەوی كەسب سنووری نێوان هەردوو وڵات كۆدەبنەوە.
رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەنقەرە و دیمەشق لە مانگی رابردوو سێ كۆبوونەوەی گرنگیان ئەنجام داوە، لە ماوەی رابردووش سەرۆكی دەزگای هەواڵگری رووسیا سەردانی توركیای كرد و چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان كەوت بۆ رێككەوتن لەسەر كۆبوونەوەی لوتكەی ئەردۆغان و ئەسەد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامە توركییە هەردوولا رێككەوتوون لەسەر كات و شوێنی كۆبوونەوەی بەشار ئەسەد و رەجەب تەیب ئەردۆغان.
سەرچاوەكانی رۆژنامەی توركیا باسیان لەوەش كردووە، سەرەتا گفتوگۆ لەسەر ئەوە كراوە شوێنی كۆبوونەوەكە بەغدای پایتەختی عێراق بێت، بەڵام ئەنقەرە جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكەن كە كۆبوونەوەكە لە نزیك رێڕەوی كەسب بێت.
لەدوای كۆبوونەوەی نێوان بەشار ئەسەد و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا باس لەوە دەكرا ئەسەد و ئەردۆغان لە مۆسكۆ كۆبنەوە، بەڵام سەرچاوە دیپلۆماسیەكان ئەوەی رەتكردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment