وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ لە پێش کامالا هاریسە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنجامی ڕاپرسییەکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ و فۆربس ئەوە دەردەخەن، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە پێش کاندیدی کۆمارییەکانەوەیە.

ڕۆژی یەکشەممە (28/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ڕاپرسییەکانی ئەم دواییانە ئاشکرا دەکەن، "دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتە بە دوو خاڵ بە پێش کامالا هاریس، کاندیدی کۆمارییەکان کەوتووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە بەرژەوەندی ئەو بێت".

بەشداربووانی ڕاپرسییەکە بەم شێوەیە هەڵبژاردنیان کردووە، "ترەمپ (49٪)، هاریس (47٪) ی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە. ڕاپرسییەکە لە  (25-23) ی تەمموز ئەنجامدراوە، هەزار کەس بەشدارییان کردووە".

هەفتەی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و کاندیدی دیموکراتەکان کشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و گوتی، "پشتگیری لە کامالا هاریس دەکەم". 

دوای ئەوە تەنیا لە ماوەی (24) کاتژمێردا کامالا هاریس لە هەڵمەتێکدا توانی (81) ملیۆن دۆلار بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان کۆبکاتەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتوودا دیموکراتەکان بە فەرمی هاریس کاندید بکەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین