سوودانى و کۆمیسۆنى عێراق ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت
ڕۆژی یەکشەممە (28/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عامر موسا، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی هەڵبژاردنەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبووەتەوە، باسیان لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کراوە، هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە پرۆسەی هەڵبژاردن بناغەیەکی گرنگی سیستەمی دیموکراسییە."
بڕیارە مانگی تشرینی یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، پەرلەمانتارانی نوێ بۆ خولی شەشەم لە چوار بازنەی هەڵبژاردنی لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا هەڵدەبژێردرێن.
ڕۆژی چوارشەممە (26) ی حوزەیران، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە (20) ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment