پوتین: دروستکردنى سیستەمی دژە مووشەکی دورهاوێژ لە قۆناغی کۆتاییدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ڕووسیا ئاشکرای کرد، سیستەمی وەڵامدانەوە و خستنە خوارەوەی مووشەکە دورهاوێژەکان لە وڵاتەکەدا لە قۆناغی پەرەپێدانی کۆتاییدایە.

ڕۆژی یەکشەممە (28/تەمووز/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، "بەم زووانە سیستەمی دژە مووشەکی لە وڵاتەکەمان کاری پێدەکرێت، سیستەمەکە یارمەتیدەر دەبێت لە تێکشکاندن و وەڵامدانەوەی هەموو مووشەکە دورهاوێژەکانی ئاراستەی وڵاتەکەمان دەکرێت".

پوتین جەختی لەوەش کردەوە، "مۆسکۆ پارێزگاری لە خۆی دەکات دژی ئەو هێرشانەی بەرامبەری ئەنجام دەدرێت، ئاگادارین ئەمەریکا دەیەوێت لە ئەڵمانیاوە مووشەکی دورهاوێژ ئاراستەی وڵاتەکەمان بکات لە داهاتوودا".

سەرۆکی ڕووسیا بە گرنگەوە باسی لە، "پەرەپێدانی جۆرە جیاوازەکانی سیستەمی بەرگری و دژە مووشەکی کرد، ڕووسیا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پووچەڵکردنەوە و شکستهێنانی کردەوەکانی ئەمەریکا، مانگە دەستکردەکانی ئەوروپا و ناوچەکانی تری جیهان."

لە سەرەتای ئەم مانگەدا واشنتن و بەرلین لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، "لە ساڵی (2026) دەست بە بڵاوکردنەوەی مووشەکی دوورهاوێژ لە ئەڵمانیا دەکەین".

لە بەرامبەردا پوتین بەیاننامەکەیانی بە، "جێی سەرنج وەسفکرد" گوتی، "ئەم جۆرە سیستەمانە دەتوانن لە ماوەی (10) خولەکدا بگەنە دامەزراوە گرنگەکانی ڕووسیا".

چەندین جارە سەرۆکی ڕووسیا، "ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بە زیادبوونی گرژییەکان، بە تایبەتی لە دوای جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، بەردەوام هۆشداری دەدات لە دەستێوەردانی وڵاتان لە جەنگەکەدا، دوورکەوتنەوەیان لە پشتیوانی کردنی ئۆکراینا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین