موقتەدا سەدر داواى بایکۆتى کاڵاى ئەمەریکى دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتیمانى شیعى داوا دەکات بەشێوەیەکى ئاشتیانە بایکۆتى کاڵاى ئەمەریکى بکەن و بەهیچ جۆرێک کڕین و فرۆشتنى پێ نەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ تەتمووز/ 2024) ماڵپەڕى (بەغداد تودەى) بڵاوى کردەوە، لە وەڵامى کۆمەڵێک کەس سەبارەت بە بایکۆتى کاڵاى ئەمەریکى دەڵێت، بەڵێ پێویستە  هەموو ئەوانەى بڕوایان بە دۆزى فەڵەستین و خۆشەویستیان بۆ مرۆڤایەتى هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق پێویستە بایکۆتى کاڵاکان بکەن، ئەوەش کارێکە خودا رازى دەکات.

سەدر لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پێویستە ئەو بایکۆتە بە رێگەیەکى ئاشتیانە بێت، کڕین و فرۆشتن بەو کاڵایانە نەکرێت و تەنانەت بەکاریش نەیەت. 

سەرۆکى رەوتى نیشتیمانى دەشڵێت، پێویستە ئەو کارانە دووربێت لە بەکارهێنانى توند و تیژى، وەک هەندێک لایەن دەیانەوێت عێراقى خۆشەویستمان وێران بکەن و سوودى کەسى و حزبى وەربگرن.

موفتەدا سەدر، یەکێکە لە کەسایەتییە شیعەکان و هەزاران کەس لە پەیڕەوانى مەزهەبى شیعە پەیڕەوى لە بۆچوون و فەتواکانى دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین