لایەنە عەرەبەکان ڕاکان جبورییان وەک پارێزگاری کەرکووک دیاری دەکەن
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (30/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "عەرەبەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گەیشتنە بڕیاردان لەسەر کاندید کردنی ڕاکان جبوری وەک پارێزگاری کەرکووک، هەوڵ دەدەن لایەنەکانی تریش لەگەڵیان ڕێکبکەون بۆ دەستنیشانکرانی ئەم کاندیدەی ئەوان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار".
ڕاعد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، "ئێمە یەک کاندیدمان هەیە، بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکە، ئەویش ڕاکان سەعید جبورییە".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک جەختی لەوەش کردەوە، "هەوڵی جیاواز دەدەین لەگەڵ لایەنەکانی تردا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، دەمانەوێت هەماهەنگی هەبێت لە نێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی خۆجێیی کەرکووک بە شێوەیەک هەموو لایەنەکان بەشدار بن لە بڕیاردان. محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵی داوە بۆ ڕێکخستنی لایەنەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی".
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک له (11)ـی تەمموزدا یه که م دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتیی ڕاکان جبوری ئەنجامدا، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا، تا ئێستا لایەنە جیاوازەکانی براوەی هەڵبژارندەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک نەیانتوانیوە پۆستی پارێزگار یەکلایی بکەنەوە و ئەنجومەنی خۆجێیی پێکبهێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment