هەزاران ئیسرائیلی گەڕانەوە خان یونس عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە خان یونس کشانەوە، هەزاران هاووڵاتیانی ئیسرائیلی گەڕانەوە شوێنەکانیان، بوونە شاهێدی بینینی چەندین تەرم کە لە ناوچە وێرانەکاندا مابوونەوە.

ڕۆژی سێشەممە (30/تەمووز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "ئیسرائیل کۆتایی بە هێرشێکی هەفتەیی هێنا لە خان یونس، کارمەندانی فریاگوزاری فەلەستینی و هاوڵاتیانی مەدەنی چەندین تەرمیان لە شەقامەکانی ناوچە چۆڵکراوەکان کۆکردەوە".

چەکدارانی حەماس ڕایانگەیاند، "لە هێرشێکی هەشت ڕۆژەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس (255) فەلەستینی کوژران، زیاتر لە (300) کەسی دیکەش بریندار بوون. (30) هاووڵاتیش بێسەروشوێن بوون.

لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە، "هێزەکانیان زیاتر لە (150) چەکداری حەماسیان کوشتووە، تونێلەکانی تێکشکاندووە، دەستیان بەسەر جۆری جیاوازی چەکدا گرتووە".

دوای ئەوەی چەکدارانی ئیسرائیل ناوچەکەیان جێهێشت، "هاووڵاتیانی فەلەستین بە پێ و بە عەرەبانە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان و بۆ بردنی کەلوپەلە پێویستییەکانیان. زۆربەیان خانووەکانیان وێران بووە".

هاووڵاتیان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، "چارەنوومان نادیارە، نازانین دەژین یان دەمرین، هیوادارین ئاگربەست و ئارامی بێت. هیوادارین ئاگربەست جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسایش و سەلامەتی بژین."

بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، "لە سەرەتای جەنگەکەوە زیاتر لە (39) هەزار فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە نیوەیان ژن و منداڵن. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین