زاناکانی سەنگافورە، ڕووەکی ڕۆبۆتی بەرهەمدەهێنن بابەتی گشتی
چەند زانایەک لە سەنگافورە لە هەوڵی ئەوەدان، ڕۆبۆتی ڕووەکی دروست بکەن، ئەو ڕووەکە بتوانێت خۆی چارەسەری خۆت بکات ئەگەر تووشی هەر نەخۆشییەک ببێت.

نوچەنێت

#تەکنەلۆژیا

لە تاقیکردنەوەیەکی بێ وێنەدا، زانایانی وڵاتی سەنگافورە چەند تەزوویەکی کارەبایان، لە چەند جۆرێکی رڕووەک ئالاند و بەندیان کردن، بۆ ئەوەی ئەو تەلە کارەبایانە گرفت و نەخۆشییەکانی ئەو جۆرانەی ڕووەک دەسنیشان بکەن، لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لەو ڕووەکانە، لە رێگەی چەند ئاماژەیەک، ئامێرە ئەلکترۆنییەکە ئاگاداربکەنەوە لە بوون یان نەبوونی کێشە. 

لە ئەنجامدا زاناکان سەرکەوتوو بوون لەئەو تاقیکردنەوەیە، دەرکەوت ئەو ڕووەکەی کێشەی هەیە، ئاماژەی ناتەواو دەگەیەنێتە ئامێرە سەرەکیەکە. 

ئەم تەکنەلۆژیایە، تا وەکوو ئێستا لە تاقیکردنەوەیدایە، بەڵام توێژەران لەو بڕوایەدان دەکرێت لە داهاتوودا بۆ دیزاینی، (ڕووەکی ڕۆبۆتی) بە شێوەیەکی ورد و نەرم، مامەڵە لەگەڵ تەنی یەکجار ناسکدا بکەن، کە قوڵی و ڕەقی ڕۆبۆتە تەقلیدییەکان ناتوانن ئەنجامی بدەن. 

چێن شیادۆنگ، توێژەری یەکێک لە توێژینەوەکانی زانکۆی نایانگی تەکنەلۆژی لە سەنگافورە، بە ئاژانسی هەواڵی (AFP)ـی ڕاگەیاند؛ ئەم جۆرە ڕۆبۆتە سروشتییانە، دەتوانن لەگەڵ ڕۆبۆتە دەستکردەکانی تردا تێکەڵ بن، بۆ پێکهێنانی سیستەمی دووڕەگ." 

شایەنی باسە، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە جیهاندا، پلانی وڵاتانی بۆ دروستکردنی رۆبۆت لە بوارە جیاجیاکاندا فراونتر کردووە، لە ساڵی 2016ـدا، تیمێکی پەیمانگای تەکنەلۆژیای ماساچۆسێتس (MIT) ،  گەڵای ڕووەکی سپێناغیان بەکارهێناوە وەک ئاماژەیەک، بۆ ئاگادارکردنەوەی تیمەکە، لە کاتی بوونی مادەی تەقینەوە لە خاکدا. 

لە ئەنجامدا سەرکەوتوو بوون، لەئەو تەکنیکە دوای ناردنی ئیمەیلی ئەلکترۆنی لە لایەن ئەو ئامێرانەی، کە بە ڕووەکەکە لکێنرابوون لە بوونی مادەی تەقەمەنی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین