کێڵگەکانی نەوت و گازی کەرکووک پەرەی زیاتری پێدەدرێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای نەوتی بەریتانی یاداشتنامەیەکیان واژۆ کرد سەبارەت بە گرنگی دانی زیاتر بە کێڵگەکانی نەوت و گازی کەرکووک.

ڕۆژی پێنجشەممە (یەکی ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، "یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ کرا لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیایەکی بەریتانی دەربارەی نەوت و گازی کەرکووک".

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم بارەیەوە لە ڕاگەیێدراوێکدا ڕایگەیاند، "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمەکەی کردووە، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق نوێنەرایەتی عێراقیان کرد بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەکە، مورای ئۆچینکلۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی بەریتانی نوێنەرایەتی لایەنی بەرامبەری کردووە".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "یاداشتنامەکە پەیوەندیدارە بە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک وەک، کێڵگەکانی بابا و ئاڤانا، بای حەسەن، جامبوور و خەباز. هەروەها هەردوو لایەن ڕازی بوون ڕێککەوتن دەکرێت دەربارەی کێڵگەکانی تر یاخود گەڕان بە دوای کێڵگەی نوێدا".

پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە حکومەتی عێراق هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی وزە بە ئامانجی، "زیادکردن و پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نەوت، فراوانکردنی وەبەرهێنان لە گاز و وزەی خۆر لە ناوچەکەدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین