کۆریای باکوور چاوەڕوانی سەرکەوتنی دۆناڵد رەمپ دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سیپلۆماتکارێکی پێشووی کۆریای باکوور ئاشکرای کرد، ئەم وڵاتە دەیەوێت گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەست پێبکاتەوە کاتێک تڕەمپ دەبێتەوە سەرۆکی ئەمەریکا.

ڕۆژی پێنجشەممە (یەکی ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ری ئیل گیو، دیپلۆماتکاری کۆریای باکوور ڕایگەیاند. "کۆریای باکوور ئامانجییەتی ستراتیژییەتێکی نوێ بۆ دانووستاندنەکانی لەگەڵ وڵاتان بە تایبەت ئەمەریکا دابڕێژێت، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و سەرکەوتنی تڕەمپ باسی ئەتۆمی دەبێتە تەوەری سەرەکی و گرنگی گفتوگۆکان".

دیپلۆماتکارەکە جەختی لەوەش کردەوە، "کۆریای باکوور مەبەستییەتی سیاسەتی دەرەوەی خۆی لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی ڕووسیا، ئەمەریکا و ژاپۆن بەهێز بکات لەمساڵ و لە داهاتووشدا".

ری ئەوەشی ڕوون کردەوە، "بە دروستکردنی پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ ڕووسیا، کۆریای باکوور دەیەوێت سوود لە تەکنەلۆجیای مووشەکی و ئابووری وەربگرێت، هەروەها سزاکانی سەری کەم بکاتەوە، کۆریای باکوور هەوڵ دەدات لەگەڵ ژاپۆن کۆبوونەوە ئەنجام بدات بە ئامانجی بەدەستهێنانی یارمەتی ئابووری لە بەرامبەردا سازش بکات لەسەر هەندێک پرسی گرنگ وەک مەسەلەی ڕفێندراوان".

ری ئیل گیو بەرزترین دیپلۆماتکاری کۆریای باکوور بوو لە (2016) وە بەرەو کۆریای باشوور هەڵهاتووە بەهۆی بوونی ناکۆکی لەگەڵ هاوکارێکی، دوای زیاتر لە هەشت ساڵ جار بە جار هەواڵی هەڵهاتنی دەبێتە باسی میدیاکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین