ژمارەی ئەم بۆمبانە ئاشکرا بوو کە ڕووسیا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەکاریهێناوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژە بە ژمارەی ئەم بۆمبە ئاسمانییانە دەکات کە تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا ڕووسیا لە دژی وڵاتەکەی بەکاریهێناوە، ژمارەکە زیاتر لە (600) بۆمبی ئاسمانی بووە.

ڕۆژی شەممە (سێی ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "تەنیا هەفتەی ڕابردوو ڕووسیا لە هێرشی جیا جیادا زیاتر لە (600) بۆمبی ئاسمانی بۆ سەر وڵاتەکەمان بەکارهێناوە".

سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوەش کرد، "بە هەموو ڕێگەیەکی کاریگەر، لە هەر شوێنێک بێت پێویستە توانای جەنگی ڕووسیا لەناو ببردرێت، ئێمە پێویستمان بە چارەسەری هاوبەشە لەگەڵ پشتیوانانمان، چارەسەرێکی ئاسایشی گرنگە بۆ وڵاتەکەمان".

سوپای ئۆکراینا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "هێرشمان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەیەکی ڕووسیا کە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە وەک کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بەکارهێندراوە، بۆمبی ئاسمانی و کەلوپەلی تری تێدا حەشاردراوە".

وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر هێرش و هەنگاوەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، ئۆکراینا دەستی کردووە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوورهاوێژ بۆ هێرشکردنە سەر ژێرخان و دامەزراوە گرنگەکانی ڕووسیا وەک پاڵاوگە نەوتییەکان، هەوڵی داوە زیان بە ئابووری وڵاتەکە بگەیێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین