ئەمەریکا پێگەی بەهێزتر دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەمەریکا کەشتی فڕۆکە هەڵگرى جەنگی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات لە پێناو بەهێزکردنی بەرگری زیاتری وڵاتەکەی لە ناوچەکەدا.

ڕۆژی یەکشەممە (چواری ئاب/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەهۆی گرژییەکانی لە ناوچەکەدا هەیە، سوپای ئەمەریکا فڕۆکە و کەشتی جەنگی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت، ئەمەریکا ئامادەیی هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی زیاتری مووشەکی بالستی بەرگری لەسەر زەوی و زیادکردنی".

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر "ناردنی کەشتی جەنگی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا، ئۆستن فەرمانی داوە گۆڕانکاری لە هەڵوێستی سەربازی ئەمەریکا بکرێت بۆ باشترکردنی پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا و زیادکردنی پشتیوانی بۆ بەرگری لە ئیسرائیل و دڵنیابوون لەوەی ئەمەریکا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری جۆراوجۆر".

کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ناتەنیاهوو گفتوگۆی کردووە لە بارەی "بڵاوەپێکردنی سەربازی بەرگری نوێی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردنی ئیسرائیل لە دژی هەڕەشەکانی وەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".

ئەم ئامادەکارییەی ئەمەریکا دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس دێت لە تاران، بەردەوام باس لە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کوژرانی هەنییە لەلایەن ئێرانەوە دەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین