کۆریای باشوور هاوکاری لۆجستی کەرتی وزەی عێراق دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (شەشی/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، کۆمپانیای سی جەی ڕایگەیاند، "هاوکاری لۆجستی عێراقی کردووە، بەردەوام دەبن لە پەرەپێدانی هەماهەنگییە وزەییەکانیان".
کۆمپانیاکە باسی لەوەش کردووە، "بەشدار بووین لە پرۆژەیەکی نوێکردنەوەی پاڵاوگەیەکی عێراق، گواستنەوەی دامەزراوەکانی پاڵاوتنی نەوت و کەرەستەکانی بیناسازی لە ماوەی (10) مانگدا بەردەوام بووە، لە مانگی حوزەیرانی (2023) وە دەستی پێکردووە".
کۆمپانیاکەی کۆریای باشوور دووپاتی کردووەتەوە، "(268) کەلوپەلی قورسی گواستووەتەوە، بۆ شوێنێکی نزیک لە بەسڕە، گواستنەوە لۆجستییەکان و هەماهەنگییەکان بەردەوام دەبن، ئامانجمانە هاوکاری عێراق بکەین".
عێراق و کۆریای باشوور پەیوەندییەکی ئابووری بەهێزیان هەیە، کۆریای باشوور پاڵپشتی ئەم وڵاتە دەکات، ئامێر و تەکنەلۆجیای ئەلیکترۆنی بەهێز هەناردەی عێراق دەکات، لە بەرامبەردا عێراق نەوت و گاز بۆ کۆریای باشوور دەنێرێت. کۆمپانیا جیاوازەکانی کۆریای باشوور لە پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری و وزەیی عێراقدا پشتیوانن، ئامانجی هەردوو وڵاتە سوود لە دەرفەتەکان وەربگرن، پەیوەندییەکانیان بەرەو پێشەوە ببەن.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment