گرووپە چەكدارەكانی سووریا هێرشیان كردە سەر هێزەكانی هەسەدە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەبارەت بە هێرشی گرووپە چەكدارەكان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، بەرپەرچی هێرشەكانی گرووپە چەكدارەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا داوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتی ئاب/ 2024) ماڵپەڕی (نۆرس پرێس) بڵاویكردەوە، میلیشیاكانی سەر بە ئێران هێرشیان کردە سەر شوێنە سەربازییەکانی هێزەكانی سووریای دیموكرات، کە ئەو هێرشانە هاوكاتە لەگەڵ چوونی ژمارەیەكی زۆری سەربازیی ئێرانی بۆ ناوخاكی سووریا. 

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، گرووپێكی سەر بە  بەرگریی نیشتیمانی سەر بە  رژێمی سوریا هێرشیان كردە سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات،  هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور و هەجینی سەر بە (هەسەدە) لە زیبان، رووبەڕوویان بوونەوە.

سەبارەت بە زیانەكانیش لە  ڕاگەیێندراوەكەی (هەسەدە)دا هاتووە، بۆردوومانەكانی هێزەکانی رژێم بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی مەدەنی و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە لە ناوچەی زیبان و گەڕەکی ئەللتوا، هەروەها برینداربوونی دوو کەسی دیکە لە شەحێل .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین