ئەمەریکا هەڕەشەی تۆڵە کردنەوە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا هۆشداری دا لە تۆڵە کردنەوەی هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و جەختی کردەوە، هێرشکردنە سەر سەربازانیان بە هیچ شێوەیەک قبووڵ کراو نییە.

ڕۆژی چوارشەممە (حەوتی/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا تەحەمولی هیچ هێرشێک ناکات بۆ سەر هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرپەرچدانەوەمان دەبێت بۆ هەر هەنگاوێک".

ئۆستن باسی لەوەش کرد، "پێویست ناکات هەڵەی لەم شێوەیە بکرێت، ئەمەریکا قبوڵ ناکات هێرش بۆ سەر کارمەندەکانی ئەنجام بدرێت لە ناوچەکەدا. ئامادەین لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکان ببینەوە لە پێناو ئاسایشمان، هاوبەشەکانمان یان بەرژەوەندییەکانمان."

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە پشت هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدن کە هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لێیە. 

شەوی سێشەممە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، لە ئەنجامدا پێنج سەربازیی ئەمەریکی برینداربوون. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین