دەوڵەت باخچەلی: پێویستە تورکیا و سووریا و عێراق و میسر هاوپەیمانی قودس پێکبهێنن
نوچە نێت
ئەمرۆ چوارشەممە (هەشتی/ئاب/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە هەڵکشانی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، "قودس واتا مێژوو و شاری ئاشتی و برایەتی و کلتوور و بەیەکەوە ژیان، قودس شەرەفی ئیمانمانە. ئەگەر درندەیی ئیسرائیل بەمشێوەیە بەردەوام بێت یان شەڕی جیهانی یانیش شەڕی ناوچەیی بەدوای خۆی دێنێت."
باخچەلی لە لێدوانەکەیدا داوایەک ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و دەڵێت، "دەبێت پێش هەموو شتێک بەجێرایی لایەنێک بەشداربێت ئاگربەست رابگەیەنرێت بۆ وەستاندنی ئەم کۆمەڵکوژییە، هەروەها پێویستە وڵاتانی تورکیا و سووریا و عێراق و میسر هەنگاوی جێرا بنێن بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە وڵاتانی ناوچەکە دەستپێشخەربن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی قودس."
سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەش كرد، "تورکیا هەمووکات پاڵپشتوو بەرگریکاری دۆزی فەڵەستین بووە و حکومەتەکەمان و ئۆپۆزسیۆنیش پێیوایە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە و ئارامی و ئاشتی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری وڵاتەکەمان دەبێت."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment