میری قەتەر و ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆبوونەوە تورکیە

نوچە نێت

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر لە ئەنقەرە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرککۆماری تورکیا پێشوازیلێکراو کۆبوونەوەیەکی دووکاتژمێروو و نیویان ئەنجاندا.

ئەمرۆ پێنجشەممە (هەشتی/ئاب/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە سەردانەکەی میری قەتەرکردوەو رایگەیاندووە، لە دیدارەکە هەردوولا پەیوەندی نێوانیان و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکایان تاوتوێ کرد.

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، "ئێمە بەجددی کارمان دەکرد بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بەڵام ئیسرائیل بە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە ویستی نەبوونی راگەیاندنی ئاگربەستی پیشاندا، هەروەها تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و دەمانەوێت هەوڵەکانمان لەگەڵ قەتەر زیاتر و زیاتر بکەین."

سەرۆکی تورکیا دووپاتیشی کردۆتەوە، "ئیسرائیل هەم هێرشەکانی بۆ سەر فەڵەستین و هەم بۆسەر لوبنان دەیەوێت گرژی و ئاڵۆزی لەناوچەکە زیادبکات بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ. دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاوی جددی بنێن بۆ رێگریکردن لە هێرشەکانی ئیسرائیل، هەروەها تورکیا بەردەوام دەبێت لەهاوکارییەکانی لە بوارەکانی سیاسی و سەربازی و بازرگانی و ئابووری و دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ قەتەر بەهێزتر بکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین