عێراق پێنج کەس بە تۆمەتى هێرشکردنە ئەمەریکییەکان دەستگیر دەکات
نوچە نێت
رۆژى پێنجشەممە (هەشتى ئاب/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، راگەیاندنى شانەى هێزە ئەمنییەکان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەى یاسایى و گوێگرتن لە شایەتحاڵەکان و کۆکردنەوەى زانیارى بە وەرگرتنى رەزامەندى دادوەر تواندرا پێنج کەس بە تۆمەتى بەشدارى لەو هێرشە دەستگیر بکرێن.
سەبارەت بە لایەنى پشت هێرشەکان شانەى ئەمنى هیچ زانیارییەکى لەسەر ئەو دەستگیرکراوانە بڵاونەکردۆتەوە.
ئەو هێرشەى ئەم دواییە هەفتەیەک دواى هێرشى هێزەکانى ئەمەریکا بوو بۆ سەر ناوچەى جورف سەخر لە باشوورى بەغدا بوو، کە بەو هۆیەوە چوار چەکدارى ئەو هێزانە کوژرا.
لەدواى هێرشەکە واشنتن بەرپرسیارێتى ئەو هێرشەى خستە ئەستۆى گرووپە چەکدارەکانى سەربەئێران لەناو خاکى عێراق و هەڕەشەى تۆڵەکردنەوەى کرد.
هەفتەى رابردوو دوو مووشەک ئاراستەى بنکەى عەین ئەسەدى هێزەکانى ئەمەریکا لە رۆژئاواى عێراق کرا، بەو هۆیەوە پێنج سەربازى ئەمەریکى و دوو بەڵێندەرى ئەو وڵاتە برینداربوون.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment