رووسیا پێشنیار دەکات تورکیا و سووریا لە مۆسکۆ کۆببنەوە تورکیە

نوچە نێت

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پرۆسەی ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا رایگەیاند، "ئێمە ئامادەین وەک لایەنی سێیەم دەرفەتێک بڕەخسێنین بۆ کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەنقەرە و شام لە مۆسکۆ."

ئەمرۆ هەینی (نۆی ئاب/2024) ماڵپەری (بیرگون) بڵاویکردەوە، رووسیا دەیەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا ئاسایی بکاتەوە، لەوبارەیەوە رووسیا رایگەیاندووە، "پێشنیاردەکەین بەشێوەیەکی سێقۆڵی لە مۆسکۆ کۆببینەوە."

میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە رووسیا لە لێدوانێکدا ئاماژە بە پرۆسەی ئاسایبوونەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا و سوریا دەکات و رایگەیاند، "ئێمە پشتیوانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەکەین لەسەر بنەمای دانپێدانی یەکپارچەیی خاک و سەروەر و دانپێدانان بەیەکتری، دەمانەوێت بەردەوامی بەم پرۆسەیەبدەن و لەم ماوەیەشدا بەرپرسانی هەردوو وڵات کۆببنەوە."

ئەم بەرپرسە سەبارەت بە شوێنی کۆبوونەوەی لایەنەکان گوتی، "بۆ کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە پێویستی بە خۆئامادەکردنێکی جددییە، هەروەها ئامادەین لە مۆسکۆ بەشێوەیەکی سێقۆڵی کۆبوونەوە ڕێکبخەین بۆ بەرپرسانی ئەنقەرە  و شام." 

بۆگدانۆڤ راشیگەیاند کە بۆ ئەم بابەتە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و ئێران لەپەیوەندیداینە و گوتی، "ئێران و عێراق پشتگیری ئاسییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا دەکەن، ئەمەش بەدڵنیایەوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی ئێستای سووریا و ناوچەکانی دەوروبەری." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین