وەزیری دەرەوەی چین پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئێران راگەیاند
نوچە نێت
ڕۆژییەکشەممە (11/ ئاب/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە، پێى راگەیاندووە، " کە چین پشتگیری ئێران دەکات لە بەرگری لە ئاسایشى تاران دەکات."
وانگ یی باسی جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، “پەکین ناڕازییە لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، دووپاتی کردەوە هێرشەکە سەروەری ئێران پێشێل دەکات و هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکات.”
وەزارەتی دەرەوەی چین دەشڵێت، وەزیری دەرەوەی چین جەختی لەوە کردووەتەوە، "کوشتنی هەنییە ڕاستەوخۆ پرۆسەی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەزەی لاواز کردووە، بووەتە هۆی تێکدانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە. چین پشتگیری ئێران دەکات لە بەرگریکردن لە سەروەری، ئاسایش و کەرامەتی نەتەوەیی بەپێی یاسا و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و ئامادەیە پەیوەندی نزیک لەگەڵ ئێران بپارێزێت."
دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، وڵاتان بە شێوەی جیاواز کاردانەوەیان هەبووە، چین بەم شێوەیە ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ پشتیوانی کردنی ئێران.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment