جۆزێپ بۆرێل: پێویستە ئیسرائیل ڕێگە بدات هاوکارییەکان بگەن بە غەزە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕەخنەی لە ئیسرائیل گرت بۆ ڕێگەنەدان بە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ غەزە، ڕایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل بیر لە سزاکان بکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە (12/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، پێویستە هەموو هاوکارییەکان بە غەزە بگەن، ئیسرائیل سزای تووند دەدرێت لە ئەگەری ڕێگەنەدان بە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ هاووڵاتیانی سڤیل لە غەزە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا باسی لەوەش کرد، "لێدوانەکانی ئەم دواییانە و ڕێگەنەدان بە یارمەتیدانی هاووڵاتیانی سڤیل سزای قورسی بەدواوە دێت، سزاکان دەبێت بە گوێرەی ئەجێندا و پلانی یەکێتیی ئەوروپا بێت".

ئەم بەرپرسەی یەکێتیی ئەوروپا داوای لە حکومەتی ئیسرائیل کرد، "بە ئاشکرا خۆی لەو هاندانە دوور بخاتەوە بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، بەشداری لە دانوستاندنەکانی ئاگربەست بکات کە بە نێوەندگیری ئەمەریکا، قەتەر و میسر بەڕێوە دەچێت".

ئەم گوتانەی بۆڕێل دوای ئەوە دێت بن گڤیر، ئەندامی سەرەکی هاوپەیمانێتی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، "هەڕەشەی ڕووخاندنی حکومەتی کردبوو ئەگەر ئیسرائیل لە گفتوگۆکانی ئاگربەستدا سازشێکی زۆر بکات. جەختی لەوە کردبۆوە، پێویستە ئیسرائیل ڕێگری بکات لە هاتنە ناوەوەی یارمەتی مرۆیی و سووتەمەنی بۆ غەزە تا ئەو کاتەی حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد دەکات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین