وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هێرش دەکرێتە سەر وڵاتەکەمان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکاى راگەیاندووە, ئێران ئامادەکارى دەکات بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکانمان.

ڕۆژی دووشەممە (12/ئاب/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە، "ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکی سەربازی فراوان بۆ سەر ئیسرائیل".

یزووتنەوەى حەماس باس لەوە دەکەن، نێوەندگیران هەوڵ دەدەن ئیسرائیل ناچار بکەن پێشنیاری ئاگربەست قبوڵ بکات وەک ئەوەی پێشنیاری لەسەر کرابوو لە پێشوودا.

سەبارەت باسکردنی ئاگربەست و گفتوگۆ لە کاتێکدایە ئامادەکارییەکان بۆ جەنگێکی فراوانتر پەرەی سەندووە، واشنتن بڕیاری داوە، مووشەکی ژێردەریایی و چەکی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت، ڕێگری بکات لە پەرەسەندنی ناکۆکییەکان.

دەربارەى هێرشەکانی ئەمڕۆش پزیشکانی فەلەستینی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خان یونس بووەتە هۆی کوژرانی (18) هاووڵاتی و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون.

هەروەها بەرپرسانی تەندروستی غەززە دەڵێن، "زۆربەی کوژرانی جەنگ تاوەکو ئێستا هاووڵاتیانی سڤیل بوون".

لەلایەکی ترەوە ئیسرائیل جەخت لەوە دەکاتەوە، "نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەوانەی لە غەزە چەکدارانی حەماس بوون، (330) سەربازی وڵاتەکەمان لە غەزە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین