خامنەیی لە بارەی جەنگی دەروونییەوە هۆشداری دەدات ئێران

نوچە نێت

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، هۆشداری بە دوژمنانمان دەدەین سەبارەت بە جەنگی دەروونی، بە دڵنیاییەوە کاریگەری نابێت لەسەر وڵاتەکەمان.

ڕۆژی چوارشەممە (/14ئاب/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "شەڕی دەروونی دوژمن لە بواری سەربازیدا بە ئامانجی دروستکردنی ترس و ناچارکردنی گەلی ئێرانە بۆ پاشەکشە کردن لە بوارە جیا جیاکاندا، شەهیدان بە شێوەیەکی کاریگەر قوربانی زۆریان داوە بۆ ڕووبەڕووی ئەو پرسانە".

خامنەیی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی شەڕی دەروونی دژ بە وڵاتەکەمان زیادەڕەوییە لە تواناکانی دوژمنان، لە دوای شۆڕشی ئیسلامییەوە تاکتیکی جۆراوجۆریان بەکارهێناوە بۆ بەکارهێنانی ترسی جیاواز لە دژمان".

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە، "ئەگەر حکومەتەکان پشت بە خۆیان ببەستن، هێز و توانا لە وڵاتە دەسەڵاتدارەکان وەرنەگرن دەتوانن کاری خۆیان بەڕێوەببەن، داوای پاڵپشتی نەکەن".

هەروەها هۆشداری دا لە پیلانە جیاوازەکانی دوژمنان بۆ، "بەئامانجگرتنی شێوازی ژیانی خەڵک و ستایشی ئەوانەشی کرد کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی جەنگی دەروونی دەکەن لە بواری کولتووریدا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین