وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان: بڕیاری داخستنی هیچ كه‌ناڵێك نەدراوە کولتوور

نوچە نێت

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/ئاب/2024) وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، "به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، بڕیاری داخستنی هیچ كه‌ناڵێكی نه‌داوه‌."

لە ڕوونكردنەوە وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان هاتووە، "بۆ ئاگه‌داری و زانینی گشت لایه‌ك، بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان، له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاری فریكوێنسی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان مۆڵه‌تی كاركردنی به‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داوه‌، وه‌كوو وه‌زاره‌ت داوامان له‌ كۆمپانیایه‌كی بواری په‌خشكردنه‌وه‌ كردووه‌، نابێت هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش بكات."

هەروەها دەشڵێت، "هه‌ر كه‌ناڵێك له‌ ئێستادا گه‌ر پەخشه‌كه‌ی له‌ سێرڤه‌ری خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیاكان ده‌رهاتبێت، دیاره‌ مۆڵه‌تی نییه‌ یان مۆڵه‌تی نه‌بووه‌، گه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێك مۆله‌تی هه‌یه‌ و گرفتی یاسایی نییه‌ با په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ بكات تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین