سەردانیەکەی سەرۆکی فەڵەستین لە تورکیا کێشە دەخاتە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن تورکیە

نوچە نێت

مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین دوێنێ سەردانی تورکیای کرد، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا و بەیەکەوە کۆبوونەوە، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە بەنیازبوو لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین کۆببێتەوە بەڵام کۆبوونەوەکە ‌هەڵوەشایەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (15/ئاب/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، دوێنی سەرۆکی فەڵەستین لەدوای گەشتەکەی بۆ رووسیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێکرد، بڕیار عەباس لە پەرلەمانی گەورەی تورکیا وتارێک پێشکەش دەکات. 

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لەباڵیۆزخانەی فەڵەستین داوای لە باڵیۆزخانەی فەڵەستین کردبوو لەکاتی سەردانی محمود حەباس بۆ تورکیا دەیەوێت لەگەڵی کۆببێتەوە، لە بەرنامەدابوو دوێنێ کاتژمێر (12) بەیەکەوە کۆببنەوە بەڵام درەنگانی شەو باڵیۆزخانە پێی راگەیاند کە بەهۆی سەرقاڵیەوە ناتوانێت لەگەڵی کۆببێتەوە. 

لەبەرامبەر هەڵوەشانەوەی کۆبوونەوەکەی داودئۆغڵو رایگەیاند، "ئیتر نازانم چ جۆرە دەستێوەردانێک هەبووە بۆ رێگریکردن لە کۆبوونەوەکەمان، بەختێکی باش و دەتوانم زۆر باش پێشبینی بکەم رێگریکردن لەو کارە لە توانای کێیە ئەنجامی بدات." 

سەرۆکی پارتی ئایندە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر کۆببوومایەوە لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین پێم رادەگەیاند کە بەیانی لە پەرلەمانی تورکیا بە سەربەرزییەوە بڵێت، من سەرۆکی فەڵەستینم بەبڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خاکی غەززە خاکی فەڵەستینە. دەمەوێت بانگهێشتی سەرکردە ئیسلامییەکان بکەم بێن بەیەکەوە بچێنە غەززە و کۆمڵکوژی و جینۆسایدی غەززە بە هەموو جیهان پیشان بدەین ولە شوێنی خۆیان ئەم تاوانە ببین، بۆ ئەوەی لەمەو بەدوا کەس چاوەروانی کۆبوونەوە و گفتوگۆی دیپلۆماسیم لێنەکات."

ماوەیەک بەر لەئێستا سەرۆکی پارتی ئایندە کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە رەخنە لە ئەردۆغان دەگرێت بەهۆی بانگهێشتنەکردنی سەرۆکی فەڵەستین بۆ وڵاتەکەیان و وتاردانی لە پەرلەمانی گشتی تورکیا، هەروەها لە قسەکانی داودئۆغڵو دەردەکەوێت کە مەبەستی بەرپرسانی ئەکپارتی بووە کە نەیانهێشتووە کۆبوونەوەکە ئانجام بدرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین