سوپاى پاسداران بەربەست لەبەردەم سەرۆک کۆمارى ئێران درووست دەکات ئێران

نوچە نێت

گۆڤارى فۆرین ئەفریزى ئەمەریکى راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە تێیدا باس لەو رێگرایانە دەکات کە سوپاى پاسداران لەبەردەم هەوڵەکانى مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران بۆ گۆڕانکارى لە باشکردنى ژیانى خەڵک درووستى دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئاب/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، لە بەشێکى راپۆرتەکەى گۆڤارى فۆرین ئەفریز هاتووە، بەربەستى گەورە کە رووبەرووى سەرۆکەکانى ئێران دەبێتەوە کە ئەوان بەرپرسیارێتى گەورە هەڵدەگرن، بەبێ ئەوەى دەسەڵاتیان هەبێت.

ئەو راپۆرتە، کە لەلایەن جۆن ئۆڵترمان، بەڕێوەبەرى پرۆگرامى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە سەنتەرى سیاسەتى نێودەوڵەتى و ستراتیژى لە واشنتن و سانام وەکیل، بەڕیوەبەرى پرۆگرامى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقا لە چام هاوس ئامادەکراوە، باس لەوە دەکات سەرکەوتنى مەسعوود پزیشکیانى ریفۆرمخواز لە هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى پێشوەختە لە مانگى رابردوو هیواى لەناوخۆ و دەورەوەى ئێران زیندووکردەوە، ئەم جارە  جیاوازە دۆخەکە لە رابردوو جیاوازە، بەڵام ئەوەى بۆتە بەربەست سوپاى پاسدارانە لەبەردەم ئەم سەرۆکە نوێیە.

لە بەشێکى ئەو راپۆرتە هاتووە، ئابوورى ئێران کەوتۆتە ژێر سزاى توندى ملیارەها دۆلار کە سوپاى پاسداران کۆنتڕۆڵى کردووە، سوپاى پاسداران پیلانى ئاڵۆز بۆ کارکردن لەسەر بەردەوامى خۆى لە دەسەڵات و کەمکردنەوەى هەژموونى کەسى هەڵبژێردراو لەسەر حیسابى خەڵکى ئێران دادەڕێژێت، ئەوەش بەربەستێکى گەورەیە لەبەردەم هەر هەوڵێک پزیشکیان دەیدات بەرەو چاکسازیى و میانڕەوى.

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات دامەزراوە ئایینییەکان لە ئێران پاشەکشەیان کردووە، سوپاى پاسداران ئەو بۆشاییەى پڕکردۆتەوە بە شێوەیەکى زیاتر وەک دەوڵەتى هاوتەریب لە ناو دەوڵەت کاردەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین