کۆمپانیای گووگڵ لەلایەن ئەوروپا و ئەمەریکاوە سزا دەدرێت
تایبەت بە نوچە نێت
وەرگێڕانی: سنور یاسین
دادوەرێکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، گەڕانی ئۆنڵاین لەلایەن گووگڵەوە نایاساییە، کۆمپانیاکە بە نایاسایی کاری کردووە، گەڕانی ئۆنڵاین و ڕێکلامی جیاوازی لە سوودی خۆی قۆرخکردووە، هەوڵی تێکشکاندنی ڕکابەرەکانی داوە. سەرچاوە جیاوازەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "بڕیارەکە گورزێکی گەورەیە بۆ کۆمپانیای گووگڵ، پێدەچێت شێوازی کارکردنی بگۆڕێت".
بەهۆی کۆنترۆڵکردنی نزیکەی (90٪)ی بازاڕی گەڕانی ئۆنلاین، لە (2020) لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمەریکاوە سکاڵا لەسەر کۆمپانیای گووگڵ تۆمار کرا، وەک یەکێک لەو چەندین سکاڵایەی کە لە دژی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا تۆمار کراون.
بەهۆی زاڵبوونی بەسەر گەڕان و بازرگانی ڕیکلامی ئۆنلاین، هێشتا ڕوون نییە گووگڵ ڕووبەڕووی چ سزایەک دەبێتەوە، لە دانیشتنی داهاتوودا بڕیار دەدرێت ئایا ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن دەبێتەوە یان سزایەکی دیکە دەدرێت.
ئامیت مێهتا، دادوەرە ئەمەریکییەکە لە بڕیارەکەیدا جەختی لەوە کردۆتەوە، "گووگڵ ملیارەها دۆلاری داوە تاوەکو ببێتە گەڕانی بنەڕەت لە تەلەفۆنە زیرەکەکان، وێبسایتە جیاوازەکاندا، گووگڵ قۆرخکارە، ئامانجییەتی پێگەی بەهێز بکات".
مێریک گارلاند، داواکاری گشتیی ئەمەریکا دەڵێت، "ئەم بڕیارە سەرکەوتنێکی مێژووییە بۆ گەلی ئەمەریکا، هیچ کۆمپانیایەک لە سەرووی یاساوە نییە. وەزارەتی داد بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی یاساکانی دژە قۆرخکاری بێ جیاوازیکردن".
هەروەها چەندین سکاڵای یاسایی دیکە، "لە دژی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیادا تۆمار کراون و بە قۆرخکار یاخود لە یاسا لادەر تۆمەتبار کراون، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دەکرێت لە بارەیانەوە".
لە دادگاییکردنێکی (10) هەفتەیی لە واشنتن دی سی داواکاری گشتی گووگڵی تۆمەتبار کرد بەوەی ساڵانە ملیارەها دۆلار بۆ ئەپڵ، سامسۆنگ، مۆزیلا و ئەوانی تر خەرج دەکات بۆ ئەوەی پێشوەخت وەک بزوێنەری گەڕانی بنەڕەت دابمەزرێندرێن.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان، "گووگڵ ساڵانە زیاتر لە (10) ملیار دۆلار بۆ ئەو ئیمتیازاتە تەرخان دەکات تاوەکو بتوانێت دەستی بگات بە داتای بەکارهێنەران کە یارمەتیدەری بووە بۆ هێشتنەوەی دەستبەسەرداگرتنی بازاڕ.
داواکاری گشتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "ئەنجامدانی ئەم کارە مانای ئەوەیە کە کۆمپانیاکانی تر دەرفەت و سەرچاوەیان نەبووە تا کێبڕکێیەکی وا بکەن".
کینیت دینتزەر، پارێزەری وەزارەتی داد لە کاتی دادگاییکردنەکەدا باسی لەوە کرد، "باشترین بەڵگە بۆ سەلماندنی ڕاستی ئەنجامدانی کردەوە سەرپێچی کارەکان لەلایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە دەفتەری چەکی گووگڵە".
بزوێنەری گەڕانی گووگڵ داهاتێکی گەورەیە بۆ کۆمپانیاکە، لە ڕیگەی ڕێکلامەکانەوە ملیارەها دۆلار بەدەست دەهێنێت، پارێزەرانی گووگڵ بەرگریان لە کۆمپانیاکە کرد و گوتیان، "بەکارهێنەران سەرنجی بزوێنەری گەڕانیان ڕادەکێشن چونکە سوود دەبینن، گووگڵ وەبەرهێنان دەکات بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی خۆی لە پێناو بەکاربەران دا".
جۆن شمیدتلین، پارێزەری گووگڵ لە کۆتایی گفتوگۆکان دا جەختی لەوە کردەوە، "گووگڵ دەیباتەوە چونکە باشترینە، هێشتا ڕووبەڕووی ڕکابەرییەکی توند دەبینەوە نەک تەنها لەلایەن کۆمپانیاکانی گەڕانی گشتییەوە بەڵکو لەلایەن ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنی تایبەت کە هاووڵاتیان بەکاری دەهێنن بۆ دۆزینەوەی چێشتخانە، گەشتی ئاسمانی و زۆر شتی تر".
بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا جارێکی تر گووگڵ لەسەر بابەتی تەکنەلۆجیای ڕیکلامەکانی دادگایی بکرێتەوە، ئەوروپاش چەندین جار سزای دارایی گووگڵی داوە.
نوسینی: نادین یوسف و میشێل فلوری
سەرچاوە: ماڵپەڕی (بی بی سی)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment