ناكۆكی دەكەوێتە نێوان سوننەكان و سەرۆك كۆماری نوێی ئێران ئێران

نوچە نێت

محەمەد قاسم عوسمانی، پەرلەمانتاری ئێران لەسەر پێكهاتەی سوننە رەخە لە حكومەتەكەی مەسعوود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران دەگرێت و بە پەراوێزخستنی سوننەكان تۆمەتباری دەكات.

رۆژی شەممە (17/ئاب/2024) ماڵپەڕی (ئەلعەرەب) بڵاوی كردەوە، رەخنەكانی محەمەد قاسم بەهۆی پێكهاتەی ئەو حكومەتەیە كە پزیشیكان پێشنیاری كردووە، هیچ ناوێكی لە پێكهاتەی سوننە و پێكهاتە ئاینیەكانی دیكەی تێدا نییە، ئەوەش بۆتە هۆكاری ئەوەی رەخنەكان لە سەرۆكی ئێران زیاتر ببێت.

عوسمانی كە لە پێكهاتەی سوننەیە لە وتاری دانیشتنی گشتی پەرلەمان بۆ پێداچوونەوە بە سیڤی وەزیرەكان كە پێكهاتبوو لە (19) وەزیر گوتی، "بەرێز پزیشیكان خەڵك لە بەرژەوەندی گۆڕانكاری دەنگی پێت داوە، بەڵام پێكهاتەی حكومەتەكەت هیچ ئاماژەیەكی بۆ گۆڕانكاری تێدا نییە، بەوەش ئاشتەوایی نیشتیمانی لە میانەی ئەو هەموو دژبەیەكییە نایەتە ئاراوە."
ئەو پەرلەمانتارە سوننەیە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، بە درێژایی مێژووی ئێران هیچ كەسێك وەك ئێوە هانی ئافرەتان و كۆمەڵگەی سوننی نەداوە، ئێمە هیوامان لەسەر تۆ هەبوو، چاوەڕوان بووین وەك عەلی خامنەئی، رێبەری باڵا مامەڵە بكەن، كە توانی نەمانی متمانەی سوننەكانی ئێران تێكبشكێنێت، ئەویش لە رێگەی دیاریكردنی شەهرام ئێرانییە، فەرماندەی هێزە دەرییەكان، وەك كەسێكی سوننە لە یەكێك لە پێگە هەستیارە سەربازییەكانی ئێران، بەڵام ئێوە ئەو كارەتان نەكرد.

عوسمان لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، "بەڕێز سەرۆك كۆماری تۆ پابەند نەبووی بە بەڵێنەكانت، بەوەش سەرمایەكی گەورەی كۆمەڵایەتیت لەدەست دا، ئەگەر لەو سەرمایە كۆمەڵایەتی و متمانەی رای گشتی زیانت بەربكەوێت، ئەوا لە سیاسەت و قەیرانە كۆمەڵایەتییەكان خەڵك لەگەڵت نابێت.

پێشتر مەسعوود پزیشكیان لە كاتی بانگهێشتی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند بوو، "سوننەكان بەهۆی جیاوازی تائیفی لەو پێگەیەی لە ئێران هەیە بێبەش كراون" بەڵێنی چاككردنی ئەو دۆخەی دابوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین