ڕووسیا و ئازەربایجان برەو بە پەیوەندییەکانیان دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا بە سەردانێکی فەمی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ سەردانی ئازەربایجان دەکات، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بەرەو پێشەوە دەچن.

ڕۆژی شەممە (17/ئاب/2024) ماڵپەڕی (حوریەت) بڵاویکردەوە، کریملن ئاشکرای کرد، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئازەربایجان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات پتەوتر دەبێت و پەرەی پێدەدرێت".

ڕووسیا و ئازەربایجان هاوبەشییەکی هەمەلایەنەیان هەیە کە پرسە گرنگەکانی وەک، "وزە، بابەتەکانی ئاسایش و پەیوەندییە سەربازییەکان دەگرێتەوە، ئازەربایجان لە ململانێ ناوچەییەکاندا پشتی بە پشتیوانی ڕووسیا بەستووە، لە بەرامبەردا ڕووسیا سودی لە وڵاتی ئازاربایجان وەرگرتووە بۆ گواستنەوەی نەوت و گاز".

لە (2018) وە پوتین سەردانی وڵاتانی قەوقازی نەکردووە، ڕووسیا دەیەوێت ڕۆڵی ناوبژیوانی بگێڕێت لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان.

لە سەرەتای جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە لە (2022)، وڵاتانی ئەوروپا زیاتر پەنا دەبەنە بەر ئازەربایجان بۆ نەوت و گاز، وەک جێگرەوەیەکی گازی ڕووسیا سودیان لێوەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین