پەیوەندییەکانی جەزائیر و فەلەستین دەچێتە قۆناغێکی نوێوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کاندیدی سەرۆکایەتیی جەزائیر ئاشکرای کرد، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا جارێکی تر سەرکەوتوو بێت، پاڵپشتی فەلەستین دەکات، سوپای وڵاتەکەی دەنێرێت بۆ پشتیوانیان.

ڕۆژی دووشەممە (19/ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عەبدولمەجید تەبوون، سەرۆکی جەزائیر و کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕایگەیاند، "ئێمە فەلەستین بەجێناهێڵین، داوا دەکەین میسر سنوورەکان بکاتەوە".

سەرۆکی جەزائیر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "لە ئەگەری کرانەوەی سنوورەکان دا، هاوکاری زیاتر بە هاووڵاتیانی سڤیل دەگات، 

تەبوون گوتیشی، "هەر کاتێک سنوور کراوە، ئێمە ئامادەین سوپای وڵاتمان بۆ فەلەستین بنێرین، دووپاتی دەکەینەوە ئێمە واز لە فەلەستین ناهێنین بەتایبەتی غەزە. ئەگەر میسر سنوورەکانی بکاتەوە هەڵوێستمان دەبێت، بارهەڵگرەکانمان هاوکارییەکان دەگەیێنن، لە ماوەی (20) ڕۆژدا سێ نەخۆشخانە دروست دەکەین، سەدان پزیشک دەنێرین و یارمەتی بنیاتنانەوەی ئەو نەخۆشخانانە دەدەین کە وێران کراون".

لە (1978) پەیمانی ئاشتی لە نێوان میسر و ئیسرائیل واژۆ کراوە، میسر کۆنترۆڵی دەروازەی ڕەفەحی کردووە کە ڕێگایەکی سەرەکییە بۆ دەرچوون لە کەرتی غەزە، هەزاران فەلەستینی لەسەر سنوور ئاوارەبوون، چاوەڕێی دەرباز بوون و بەدەست گەیشتنی هاوکارییەکانن، میسر ئامادە نییە دەروازەکە بکاتەوە تا دڵنیا نەبێت لە ڕوونەدانی کۆچکردنی بە کۆمەڵ لەلایەن فەلەستینییەکانەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین