بلینکن هۆشداری بە ئیسرائیل و حەماس دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداری بە ئیسرائیل و حەماس دا، جەختی لەوە کردەوە، پێویستە هەردوولا دوایین هەوڵ بدەن بۆ ئاگربەست، ئازادکردنی بارمتەکان و باشترین و ڕەنگە دوایین دەرفەت بێت بۆ ڕێککەوتن.

ڕۆژی دووشەممە (19/ئاب/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەکەم بگەن بە ڕێککەوتن، دەرفەتی زۆر لەدەست دراوە، دەبێت سوود لە دوایین دەرفەت وەربگیرێت".

گفتوگۆکانی هەفتەی ڕابردوو سەبارەت بە دانوستاندنەکان لە قەتەر بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هات، بەڵام لەسەر پێشنیاری ئیسرائیل بڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێکی تر کۆبوونەوەکان دەربارەی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە جەنگەکە دەست پێبکاتەوە".

دوای چەندین مانگ لە بەردەوامی جەنگ لەلایەک و گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "جەنگەکە تەنها بە لەناوبردنی حەماس کۆتایی دێت".

لە بەرامبەردا چەکدارانی حەماس بەردەوام دووپاتی ئەوە دەکەنەوە، "تەنها ئاگربەستێکی هەمیشەیی قبووڵ دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ".

بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە ناکۆکی کەوتووەتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەندین مانگە پێکدادان لە نێوان چەکدارانی حزبوڵڵا و ئیسرائیل هەیە، هەڕەشەی زیادبوون و فراوانبوونی ناکۆکییەکان بوونی هەیە، هەڕەشە کردن لە دژی یەک بەردەوامی هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین