تورکیا و میسر رێککەوتنى فراوان واژۆ دەکەن تورکیە
ساڵح موتلوشن، باڵیۆزى تورکیا لە میسر راگەیاند، لە سەردانى عەبدولفەتاح سیسى، سەرۆکى میسر بۆ ئەنقەرە کۆبوونەوەى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان رێککەوتنى فراوان لە چەند بوارێک واژۆ دەکەن.

ئەمڕۆ دووشممە (19/ئاب/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، باڵیۆزى تورکیا لە میسر رایگەیاند، لە سەردانى سەرۆکى میسر بۆ تورکیا بە ئامادەبوونى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا هەردوو وڵات رێککەوتنى گشتگیر لە بوارەکانى ئابوورى و کلتوورى و تەندرووستى واژر دەکەن.

بڕیارە ئەو رێککەوتنە لەدواى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ستراتیژى بە سەرۆکایەتى ئەردۆغان و عەبدولفەتاح سیى واژۆ بکرێت، لە سەرەتاى ئەم مانگە هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند، ئامادەسازى بۆ سەردانى سەرۆکى میسر دەکەن بۆ تورکیا.

لە لایەکى دیکەوە بەدر عەبدولعاتى، وەزیرى دەرەوەى میسر جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هەردوو وڵات کار لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان دەکەن.

وەزیرى دەرەوەى میسر ئاماژەى بەوەش کرد، سەردانى ئەردۆغان بۆ قاهیر هەنگاویکى گرنگ بوو بۆ بەهیزکردنى پەیوەندییە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وڵات، جەختیشى لەسەر بەرزکردنەوەى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى بۆ بەرزترین ئاست کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین