توركیا بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سووریا داوای هاوكاری لە ئێران دەكات تورکیە

نوچە نێت

حيجابی كرلانجیك، باڵیۆزی توركیا لە ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی خوازیازە هەماهەنگی لەگەڵ تاران بكات بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ سووریا.

سێشەممە (20/ئاب/2024) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاوی كردەوە، باڵیۆزی توركیا لە تاران رایگەیاند، پێویستە ئێران رۆڵی لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق ببینێت.

حیجابی لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە، سووریا نزیكترین دراوسێمانە، لە رووی كلتوورییەوە لەو وڵاتانەیە لێمان نزیكە، لە رابردوو بەهۆی هەندێك هۆكاری جیاواز لەگەڵ دیمەشق تووشی كێشەبووینە.
كرلانجیك سەبارەت بە جیاوازیی هەڵوێستی توركیا و ئێرانیش بەرانبەر سووریا ئاماژەی بەوە كرد، لەوانەیە لەگەڵ تاران بۆچوونی جیاوازمان لەسەر ئەو پرسە هەبێت، بەڵام هەرچۆنێك بێت لە سووریا كێشەی مافی مرۆڤ هەیە.
باڵیۆزی توركیا دەشڵێت، وڵاتەزلهێزەكان لەو ناوچەیە كاریگەریان هەیە، بەتایبەت ئەوانەی لەدەرەوەی ئەو ناوچەیە هاتوون، لەپێناو رێگریش لەوە پێویستە توركیا و سووریا زۆر بە هەستیاری هەنگاوبنێنن.
كۆماری ئیسلامی ئێران بە یەكێك لە هاوپەیمانە سەرەكییەكانی سووریا دادەندرێت، لە دوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی (2011) رۆڵی گەورەی لە رێگری لە كەوتنی دەسەڵاتی سووریا هەبوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین